|
نۆكیا مۆبایلێكى نوێ به‌قه‌باره‌ى 55 گێگابایت به‌رهه‌م ده‌هێنێت
كۆمپانیاى نۆكیاى فله‌ندى به‌ناوبانگ تایبه‌ت به دروست كردنى مۆبایل رایگه‌یاند كه مۆبایلێكى نوێ ى له جۆرى 6303 به‌ناوى Classic 6303i به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
شایه‌نى باسه ئه‌و مۆبایله نوێ یه قه‌باره‌ى میمۆریه‌كى 55 مێگابایته‌و ده‌شتوانى به‌هۆى میمۆرى ده‌ره‌كیه‌وه قه‌باره‌ى 8 گێگابایتى تریشى بۆ زیاد بكه‌یت.
له‌هه‌مان كاتدا قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 2.2 ئینجه و به ته‌كنیكى QVGA دروست كراوه‌و زوومه كامیراكه‌شى 3.2 مێگا پێكسڵه و شوێنى كیبَڵى micro-USB هه‌یه‌و له‌رووى ده‌نگیشه‌وه زۆر به‌هێزه‌و ده‌توانێت هه‌موو كه‌ناڵه رادیۆییه‌كان به سافى و بێكێشه وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌و وا برِیاره مانگى داهاتوو ئه‌و مۆبایله نوێیه له بازاره‌كانى جیهان بڵاو بیبێته‌و و نرخیشى 144 دۆلاره.
|
|
![]() |