|
گه‌وره كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت سیسته‌مى به‌رگرى خۆى به هێز ده‌كات
گه‌وره كۆمپانیاى ئه‌مریكى و به‌ناوبانگى جیهانى مایكرۆسۆفت رِایگه‌یاند كه هه‌ڵساون به نوێكردنه‌و زیادكردنى به‌رگرى پاراستن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى خۆى بۆ هه‌موو ویندۆزه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ماڵپه‌رى pc-world تایبه‌ت به هه‌واڵه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ى راگه‌یاند : گه‌وره به‌رێوه‌به‌رانى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت سێشه‌ممه‌ى داهاتوو چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك(ڤیرژن)ى نوێیان له ویندۆز بڵاو كردۆته‌وه‌و به‌مه‌ش هه‌تا راده‌یه‌كى زۆر چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كانى پێشووتر كراوه كه رێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپیوته‌رى به كارهێنه‌راندا بگرن و واش برِیاره 9ى ئه‌و مانگه له‌ته‌واوى بازارِه‌كانى جیهان بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌و زانیاره سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت توانیویه‌تى چاره‌سه‌رى زیاتر له 34 هه‌ڵه‌ى ویندۆزدا بكات كاتێك به‌كارهێنه‌ر كارى به هه‌ر كۆمپیوته‌رێك ده‌كرد كه به ویندۆزى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى له‌سه‌ر بوو تووشى كێشه‌وه ده‌بۆوه به‌مه‌ش جارێكى تر كۆمپانیاى ناوبراو سه‌لمانداى كه به‌رده‌زوام له هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانیدایه.
|
|
![]() |