|
مه‌نگه‌نیز بیر تیژ ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌وه‌ى به‌دیارخستووه كه زیادبوونى رێژه‌ى مه‌نگه‌نیز له ناو مێشك دا هاوكاره بۆ په‌ى پێ‌بردن و به‌ده‌ستخستنى زانیارى و بیر تیژبوونه‌وه.
له رێى چه‌ند تاقیكردنه‌ویه‌كه‌وه، ده‌ركه‌وتووه زیاد بوونى رێژه‌ى مه‌نگه‌نیز له ناومێشك زۆر به سووده بۆ وه‌رگرتنى زانیاریه‌كان وتیژبوونه‌وه‌ى بیرى مروڤ هه‌رچه‌ند ئه‌و مرۆڤه ته‌مه‌نێكى زۆریشى تێپه‌ڕاندبێ، پرۆفسۆر گییۆسنۆگلى له زانكۆى تسنگوا له‌شارى بیجینگ له چین كه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌یه وتى مه‌نگه‌نیزكه به‌گرنگترین كانزاى سرووشتى داده‌نرێت له ناوجه‌سته‌ى مرۆڤه له رێگه‌ى خۆراك و ده‌رمانیشه‌وه به‌ده‌ست دێت.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه مه‌نگه‌نیز یارمه‌تى ماسوولكه‌ى ده‌ماره‌كانى خوێن ده‌دات و بۆ كۆئه‌ندامى ده‌ماریش به‌كه‌ڵكه‌و له زۆربوونى ته‌وژمى خوێن و هاوسه‌نگ كردنى پاڵه‌په‌ستۆى خۆێن رۆڵى هه‌یه و رێژه‌ى كۆلیسترۆلى به‌سوودیش زیاد ده‌كات له به‌رانبه‌ردا رێژه‌ى كۆلیسترۆڵى زیان به‌خش كه‌م ده‌كاته‌وه .
و: رێبوار حه‌مه‌لاو سه‌رچاوه: فارس
.
|
|
![]() |