|
كه‌م نووستن پاڵه‌په‌ستۆى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه
توێژه‌رانى ئه‌مریكى له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا ده‌لێن" كه‌م نووستن زیانێكى ته‌ندروستى گه‌وره به مرۆڤ ده‌گه‌ینێت ، وه نووستن بۆ ماوه‌ى كه‌متر له 6 تا 7 كاتژمێر له‌كاتى شه‌ودا مه‌ترسی تووشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و قه‌له‌وى و شه‌كره‌و شێرپه‌نجه‌ى لێده‌كرێت .
توێژه‌ران له زانكۆى مایۆ كلینكى ئه‌مریكى ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و منداڵانه‌ى له ته‌مه‌نى پێش چوونه قوتابخانه‌دان پێویسته ڕۆژانه 11 كاتژمێر بخه‌ون ، وه له ته‌مه‌نى چوونه قوتابخانه‌دا پێویستیان به 10 كاتژمێر نووستن هه‌یه ، به‌لام له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا مرۆڤ پێویستى به 7 تا 8 كاتژمێر نووستن هه‌یه له شه‌و ڕۆژێكدا .
توێژه‌ران له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست ئاره‌قكردن و خه‌وزراندنه‌وه ده‌نالێنن ، زیاتر گرنگى به ڕاهێنانى وه‌رزشی بده‌ن ، وه دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه‌ى كهۆل و كافایین له‌كاتى نووستندا .
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتریش ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو كه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ى بوماوه‌ى پێنج كاتژمێر یان كه‌متر له ڕۆژێكدا ده‌خه‌ون ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به دیارده‌ى توندوتیژى به ڕێژه‌ى 71% له‌سه‌ریان زیاد ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش له‌چاو ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو ده‌خه‌ون .
|
|
![]() |