|
تۆوى هه‌نار منداڵدانى ئافره‌ت به‌هێز ده‌كات
توێژه‌رانى به‌ریتانى له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا ده‌لێن" ده‌نكه‌كانى هه‌نار به‌كارده‌هێنرێن بۆ یارمه‌تى ئاسان له دایك بوونى منداڵان ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ئیسترۆجینى سروشتى ناسراو به "بیتا سیتۆسترۆل" كه ڕێگه له مژینى كۆلیسترۆڵ ده‌گرێت له‌ناو هه‌ناوه‌كانى مرۆڤدا .
تیمى لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌كرێت تووى هه‌نار وه‌ك ماده‌یه‌كى سروشتى به‌كاربهێنرێت بۆ دووباره منداڵ بوون له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه .
هه‌روه‌ها تووی هه‌نار زیاتر له شه‌ربه‌تى هه‌نار ماده‌ى ئیسترۆجینى سروشتى تێیدایه ، ئه‌مه‌ش سوودى ته‌ندروستى بۆ ئافره‌تان زیاتره .
ئه‌وه‌ش زانراوه كه شه‌ربه‌تى هه‌نار گه‌ڵێ سوودى ته‌ندروستى گرنگى هه‌یه ، له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆلیسترۆل و فشارى خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌كاندا ، وه پارێزگاریش له مه‌ترسی تووشبوون به زۆر له جۆره‌كانى شێرپه‌نجه ده‌كات و به‌كاریش ده‌هێنرێت بۆ دژه هه‌وكردن و دژه ئۆكسیده‌كان .
پرۆفیسۆر سۆ رای له‌م باره‌وه ده‌لێت" گرنگترین سوودى هه‌نار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه یارمه‌تى چاڵاككردنى ماسۆلكه‌كانى منداڵدان "ره‌حم" ده‌دات ، له‌لایه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌وه كه به‌ده‌ست گران له دایكبوونى منداله‌كانیان ده‌ناڵێنن .
.
|
|
![]() |