|
به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانى كه‌لار : ناتوانم هیچ به‌ڵێنێك بده‌م چونكه متمانه به‌كارى كۆمپانیا ناكریت
شۆفێر و سه‌رنشینه‌كانى گه‌راجى هێڵى ده‌ره‌كى كه‌لار گله‌ییه‌كى زۆریان هه‌یه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هۆى نه‌بوونى گه‌راجێك كه هیچ نه‌بێت ناوه‌وه‌ى قیرتاو یان كۆنكرێت بێت چونكه به‌هۆى باران بارینه‌وه له زستاندا وه‌ستانى گۆماوی ئاو گرفتیان بۆ دروست ده‌كات.
یه‌كێك له شۆفێره‌كان رِایگه‌یاندا (( له پاش رِاپه‌رینه‌وه تاكو ئێستا كه زیاتر له ((19)ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا تێپه‌رِیه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌و ماوه زۆره‌دا گه‌راجى دروست بكه‌ن ئه‌مه‌ش كه هه‌یه حكومه‌ت ته‌نها زه‌ویه‌كه‌ى پێمان داوه تاكو كه‌پره‌كانیش خۆمان كرِیومانه)) .
سه‌رنشینێك كه رِۆژان هاتووچوو ده‌كات له نێو شار كه‌لار و كفریدا پێى وایه نه‌بوونى گه‌راجێكى باش بۆ شارێكى وه‌كو كه‌لار كه چه‌ندین هێڵى سه‌ره‌كى تر ده‌كه‌ویته‌ى سه‌رى ماناى ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت بایه‌خ به شاره‌كانى گه‌رمیان نادات وه‌كو ئه‌وه‌ى بایه‌خ به پاریزگاكان ده‌دات.
|
|
![]() |