|
خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێک ئاوى مێوه سوودمه‌نده پێش هه‌ر بڕیار دانێك
توێژه‌ران ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر به‌نیازن له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بریار بده‌ن ، پێش بریاردان له سه‌ر ئه‌و كاره خواردنه‌وه‌یه‌كى شیرین یان ئاوى میوه‌یه‌ك بخۆنه‌وه.
توێژه‌رانى زانكۆى داكۆتاى باشوور، له ئه‌مه‌ریكا دواى تاقیكردنه‌وه‌ى له 65 قوتابی داویان كرد كه وه‌ڵامى ژماره‌یه‌ك پرسیاربدنه‌وه پێش خواردنه‌وه‌ى ئاوى میوه ، ئه‌و زانایانه بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ى ئاوى میوه‌یان نه‌خواردبووه كه‌متر وه‌ڵامى پرسیاره‌كانیان دابووه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئاوى میوه‌یان خوارد بووه.
له‌و كاته‌ش دا زانایان رێژه‌ى شه‌كره‌ى ناوخۆینى ئه‌و قوتابیانه‌یان پێوا.
زانایان ویستیان بزانن كه كه‌م بوونه‌وه‌ى (( كلۆكۆزى )) یان شه‌كره‌ى خۆین چه‌ند كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستى بریاردان یان بریارنه‌دان.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ر كاتێك ئاستى شه‌كره ناوخوێنیان له سه‌ره‌وه بوو ، كه‌متر په‌له‌یان له وه‌ڵام دانه‌وه و بریاردان دا .
بۆیه پێوسته پێش هه‌ر بریار دانێك گڵاسێك ئاوى میوه بخۆینه‌وه چونكه زۆر كاریگه‌رى ده‌بێت له سه‌ر بریار دان مان.
.
سه‌رچاوه: ئافتاب
|
|
![]() |