داگرتنی فۆنتی کوردی fonti kurdi

 
 

نەورۆز یە حیا ئاوازی تورکی کۆپی کردوه‌!!!!

هونەرمەند( نەورۆز یە حیا) له‌ به‌رهه‌مێکی ئاواز کۆپی کراودا بەناوی سکاڵا هاتە ناو هونەری کوردی، نوسیویەتی موسیك بای نەورۆز ئەویش ئاوازی گۆرانی بیژی تورک (ئۆرهام ئۆڵمز) ی هیناوە کردویە بە ئاوازی خۆی . جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ی نەورۆز یەحیا ساڵی2009 دا به‌ میلۆدییه‌کی تورکی ڕه‌سه‌ن و له‌ به‌رگێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتوودا وتۆتەوە ، .

ئه‌و خاڵه‌ی هه‌موو دنیای تووشی شۆک و سه‌رسوڕمان کردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندی تورک (ئۆرهام) له‌ ساڵی2006بۆ 2007وتوەو ، واته‌ له‌ کاتێکدا نەورۆز ئه‌و کاته‌ قوتابیەکی ئێسک سوک و په‌پوله‌یه‌کی باڵنه‌خشینی دنیای هونه‌ر و موزیکی کوردی بووه‌.

گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه‌ و ها‌تنی چەند کەسیك بۆ ناو هونەری کوردی بی ئەوەی گویدان و هەست کردن بە بەر پرسیارەێتی پاراستی هونەری کوردی پاراستی ئاوازی ڕەسەنی کوردی ،کۆمەڵی کەس هاتون ئاوازی تورکی یۆنانی عەرەبی..... هیتر بەناوی تازەگەری ئاخر من دەڵیم ئەمە تازە گەریە یان ماڵ ویرانی هەنەری کوردی و ون کردنی دەنگە ڕەسەن و ئاوازە رەسەنەکان.نەورۆزە کانوو هاو شێوەی نەو رۆزەکان بەناوی نوێ و داهاتوویه‌کی نادیارمان پیشان ده‌دات. سه‌ره‌تای ئه‌م کۆتاییه‌ بێمانایه‌ نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌ون که‌:

(نه‌زانه‌کان ده‌گه‌نه‌ لووتکه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا و هۆشیاره‌کان ده‌نگ و ڕه‌نگیان خه‌فه‌ ده‌کرێت، که‌ناڵێکی هونه‌ری بۆ چوار پێنج گه‌نجی خوێن شیرین و بێ مه‌عریفه‌و نا هونەر دۆست و نا خەم خۆری هونەری کوردی کراوه‌ته‌وه، به‌ناوی.......و......‌ پاره‌ و موڵکی شه‌رعی هه‌موو گه‌نجان و داهاتی وڵات بۆیان سەرف دەکەن،ئاوازه‌ عه‌ره‌بییه‌کان و تورکیە کان و بیانیە کان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌ره‌که‌تی ــــــــــــــــ نوێ‌...)

به‌ ڕای من تیڤیە کان وێستگه‌یه‌کن بۆ گاڵته‌کردن به‌ هه‌ست و سۆزی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و خه‌ڵکی هه‌ژار و گه‌نجی بێده‌سه‌ڵات. شه‌ڕگه‌یه‌که‌ بۆ وێرانکردن و له‌ گۆڕنانی هونه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی به‌ هه‌موو ماناکانیه‌وه‌.

ئیتر بۆچی له‌لامان سه‌یر بێت کە کۆمەڵێ کەس بە ئاوازی دزراو بیگانە خزمەت بکەن بۆ نەچم گوێ لە دەنگە ئەسڵە کە بگرم بە زمانی تر ؟؟؟ بۆچی نابێت؟

بەس بە داخەوە دەڵێم له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی رابردو چه‌ند هونه‌ر مه‌ندێك و چه‌ند که‌سێك به‌ ناوی هونه‌ری تازه گه‌ری ئاوازو هۆنراوه‌ی چه‌نده‌ها هونه‌ر مه‌ندی دراو سێ و بیانی وه‌ك(تورك، عه‌ره‌ب،فارس،یۆنانی،ئه‌مریکی......هتر) دزیان بێ گوێدان به‌ یاساو ڕێز گرتن بۆ خاوه‌ن میلۆدیو ئاواز دانه‌ر میلۆدی و ئاوازه‌ که‌ ده‌هێنین له‌سه‌ریشی ده‌ نوسن ئاواز و هۆنراوه‌ ________!! بۆ ؟؟ نازانم کورد وو‌ته‌نی (سه‌د ساڵ بکه‌ی بێگانه‌ په‌رستی هه‌ر ده‌هێنی نش وستی) وادیاره‌ له‌ ناو کورد ئاواز دانه‌رری شازو مامۆستای ئاواز کەسی بە توانامان نیه ؟به‌س به‌ داخه‌وه‌ هه‌زارانی وه‌ك( سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕه‌واندزی و مامۆستا بورهان موفتی و مامۆستا ئەنوەرقه‌ره‌داغی و زانای مەعمود هەژار و هتر.....)

*****

مان هه‌یه‌ که‌س ئاوڕیان لێناداته‌وه‌ بۆ ؟ خۆشم وه‌ڵام ده‌ ده‌مه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مان بێگانه‌ په‌رست نین. ئەمەش گۆرانی سکاڵا بە دەنگی نەورۆز یەحیا لە ساڵی 2009

*****

ئەمەش هەمان ئاواز بە دەنگی ئۆرهام بە تورکی سالێ 2006بۆ 2007

*****

نوسینی (چاودیری هونەری)chawdere_hunare@hotmail.com

| More

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵگره‌ ماڵپەڕی گەلی کوردستان بکە بە دەسپێکی خۆت ئه‌م لاپه‌ره‌ کۆپی بکه‌ ئه‌م لاپه‌ره‌ دابخه‌
 

په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری مالپه‌ڕ:

Tel: 00447970683920

Email :  GaliKurd@hotmail.co.uk

 
GaliKurdistan